هه‌موومان ئه‌زانین یه‌كه‌م تاوانی كوشتنی مرۆڤ له نێوان نه‌وه‌كانی ئاده‌م بوو ،كاتێ قابیل هابیلی برای كوشت هۆكاره‌كه‌شی ڕق و قینه‌ی شه‌یتان بوو به‌رامبه‌ر نه‌وه‌كانی ئاده‌م خوای گه‌وره قه‌له‌ڕه‌شێكی نارد تاوه‌كو مرۆڤ فێری ناشتنی مردووه‌كانی بكات.
توێژینه‌وه زانستیه‌كان ده‌ریانخستووه كه قه‌له‌ڕه‌ش زیره‌كترین و فێڵبازترین باڵنده‌یه ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ئه‌گه‌ڕێننه‌وه كه‌وا قه‌باره‌ی مێشكی قه‌له‌ڕه‌ش گه‌وره‌تره له قه‌باره‌ی مێشكی باڵنده‌كانی تر.
كۆمه‌ڵێك زانا پسپۆر له بواری مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی ئاژه‌ڵ و باڵنده ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه‌وا قه‌له‌ڕه‌ش یاسا‌و سیسته‌می تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه ، هه‌ر قه‌له‌ڕه‌شێك سه‌رپێچی یاسا بكات ئه‌وا سزا ئه‌درێت ، هه‌ر تاوانێك سزای تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌وه‌كو:
٭ هه‌ر قه‌له‌ڕه‌شێك خواردنی بێچوه‌یه‌ك بخوات سزاكه‌ی ،لێكردنه‌وه‌ی په‌ڕو باڵیه‌تی تاوه‌كو وه‌كو بێچوه‌كه‌ی لێ دێت و توانای فڕینی نامێنێ
٭ سزای تاوانی ڕوخانی هێلانه‌ی قه‌له‌ڕه‌شێكی تر دروست كردنی هێلانه‌یه‌كی نوێ یه بۆ خاوه‌نی هێلانه ڕوخاوه‌كه.
٭ تاوانی ده‌س درێژی كردنه سه‌ر مێینه‌ی قه‌له‌ڕه‌شێكی تر سزاكه‌ی مردنه،دادگاییكردنه‌كه‌ش له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌نجام ئه‌درێت،له‌كێڵگه‌یه‌كی فراوان له كاتێكی دیاری كرا‌و ده‌سته‌ی دادگا كۆئه‌بێته‌وه، له‌ژێر چاودێریه‌كی توند تاوانبار ئه‌هێنن ، ئه‌بێت تاوانبار سه‌ری خوار بكات و په‌ڕو باڵی بكاته‌وه‌و هیچ ده‌نگێكی لێوه نه‌یه‌ت ، وه‌كو دانان به تاوانه‌كه‌ی.
ئه‌گه‌ر بڕیاری دادگا سزای مردن بوو ئه‌وا كۆمه‌ڵێك قه‌له‌ڕه‌ش هه‌ڵئه‌ستن به جێبه جێكردنی بڕیاره‌كه لێدانی تاوانباره‌كه تاوه‌كو مردن ،ئنجا یه‌كێكیان هه‌ڵیئه‌گرێت و ئه‌یبات له شوێنێك چاڵێكی بۆ هه‌ڵ ئه‌كه‌نێت به گوێره‌ی قه‌باره‌ی ،مردووه‌كه و ئه‌ینێژێت ، دواتر له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی به‌ده‌نگێكی به‌رز ئه‌قیڕێنێت وه‌ك ڕێز لێنانێك له مردووه‌كه.
زاناكان ئه‌وه‌شیان سه‌ڵماندووه كه‌وا قه‌له‌ڕه‌ش تاكه باڵنده‌یه كه‌وا مردووه‌كانی ئه‌نێژێت هه‌ربۆیه خوای گه‌وره له قورئاندا ئه‌فه‌رموێت:
فَبَعَث اللهُ غُراباً يَبحَثُ في الٲَرض لِيُرِيَهُ كَيفَ يُواري سَوٲَةَ
ٲَخيهِ قالَ ياوَيلَتا ٲَعَجِزتُ ٲَن ٲَكونَ مِثل هذا الغُراب فَٲُواري
سوٲَةَ ٲَخي فَٲَصبَحَ من النَّادمين
سه‌رچاوه/ روسیا ئه‌لیوم- په‌یامنێر
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.