Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 11:03

دادگای فیدراڵی کارکردن بەیاسای ئیمتیازاتەکانی پەرلەمانتارانی راگرت

بڕیاری ئیمتیازاتی پەرلەمانتاران، لەلایەن پەرلەمانەوە دەرچووبوو
کوردستان TV
100%


دادگای فیدراڵی عێراق کارکردن بەیاسای ئیمتیازاتەکانی پەرلەمانتارانی لەسەر دوای حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگرت.

گوتەبێژی دادگای فیدراڵی عێراق ئاشكرای بڕیاری وەستاندنی جێبەجێکردنی یاساکانی ئیمتیازاتی پەرلەمانتاران دا تا كێشەی نێوان حەیدەر عەبادی و سەلیم جبووری لەسەر ئەو بابەتە كۆتایی دێت.

ئەیاس سامووك، گوتەبێژی دادگای فیدراڵی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، دادگای فیدراڵی لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا بە وەستاندنی جێبەجێکردنی یاساکانی ئیمتیازاتی پەرلەمانتاران.

ئاماژەی بەوەشدا، تاوەکو کێشەکە لەنێوان سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پێشووی پەرلەمان یەکلایی دەبێتەوە بڕیارەکان جێبەجێناکرێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دادگای فیدراڵی تانەی لە بڕیاری ئیمتیازاتی پەرلەمانتاراندا، کە لەلایەن پەرلەمانەوە دەرچووبوو.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.