سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23/7/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێزان سیریل نان، باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا و برۆنۆ ئۆبێرت، باڵیۆزی فره‌نسا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا شاندی میوان باسیان له ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی خوارووی عێراق كرد و به پێویستییان زانی هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كان هه‌وڵه‌كانیان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق بخه‌نه گه‌ڕ، له‌مباره‌یه‌شه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بێت تاكو ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی هه‌ن، به زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێن.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا و به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی جددی له‌گه‌ڵ به‌غدا و به‌شداریكردنێكی كاراى هه‌رێمى كوردستانى له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقدا نیشان دا.
به‌ڕێزیان سوپاسی فره‌نسا و ئه‌ڵمانیای كرد بۆ هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانیان له بواره‌كانی مرۆیی و سه‌ربازى بۆ هه‌رێمی كوردستان له ڕۆژه سه‌خته‌كاندا و هه‌روه‌ها بۆ بانگهێشتكردنى به‌ڕێزیان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ ئه‌ڵمانیا و فره‌نسا له ساڵی ڕابردوودا كه پشتگیرییه‌كى به‌هێزی مه‌عنه‌وه‌ی بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان.
له كۆبوونه‌كه‌دا كه هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێزان د. فوئاد حسین سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دۆمینیك ماس كونسولی گشتیی فره‌نسا و خاتوو هێلینا میركس، نوێنه‌ری كونسولخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده بوون، ڕه‌وشی ئه‌منیی ناوچه‌كه و پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ش تاوتوێ كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.