Erbil 7°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 08:22

ئه‌نجومه‌نی هۆزه‌ عه‌ره‌به‌کانی عێراق ئیدانه‌ی په‌لاماره‌که‌ی سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ده‌که‌ن

به‌ ئامانج گرتنی ئاسایش و ئارامی هه‌رێمی كوردستان و گه‌له‌ به‌خشنده‌كه‌یه‌تی
کوردستان TV
100%

ئه‌نجومه‌نی هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌، ئیدانه‌ی په‌لاماره‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ده‌كه‌ن.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانی عێراق ده‌شڵێت: ئه‌و په‌لاماره‌ ترسنۆكانه‌ی كرایه‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، به‌ ئامانج گرتنی ئاسایش و ئارامی هه‌رێمی كوردستان و گه‌له‌ به‌خشنده‌كه‌یه‌تی و كارێكی تاوانكارییه‌و له‌ گه‌ڵ هیچ ره‌وشت و ئایینه‌ ئاسمانییه‌كان یه‌ك ناگرێته‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نی هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانی عێراق جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌وان به‌یه‌ك ریز له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ركه‌سێك ده‌وه‌ستن كه‌ بیه‌وێ ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان تێك بدات.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ چه‌كدار هێرشیان كرده‌ ناو باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر و دوای ئۆپه‌راسیۆنی ئاسایش و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی شاری هه‌ولێر، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ به‌ كوژرانی ئه‌نجامده‌رانی هێرشبه‌ره‌كان كۆتایی هات .

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.