Erbil 8°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 11:57

شه‌وی هه‌ینی جیهان گه‌وره‌ترین دیارده‌ی سرووشتی به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌بینێ

كاتژمێر9:24 خوله‌ك به‌كاتی سعودیه‌ ده‌ست پێده‌كات
کوردستان TV
100%

شه‌وی 27 له‌سه‌ر 28 - 7- 2018 جیهان گه‌وره‌ترین دیارده‌ی سرووشتی به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌بینێ، ئه‌میش دیارده‌ی  ته‌واوه‌تی درێژترین ماوه‌ی مانگ گیرانه‌.

قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی مانگ گیرانه‌كه‌ له‌ ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی كاتژمێر9:24 خوله‌ك به‌كاتی وڵاتی سعودیه‌ ده‌ست پێده‌كات ، پاشانیش له‌ كاتژمێر10:30 مانگ ده‌كه‌وێته‌ به‌ر سێبه‌ری زه‌وی و بۆ ماوه‌ی 103 خوله‌ك مانگ گیران به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌بێته‌ درێژترین ماوه‌ی مانگ گیرانی سه‌ده‌ی ئێستا.

هه‌روه‌ها به‌ر له‌وه‌ی رووناكی مانگ له‌ كاتژمێر12:23 خوله‌كی نیوه‌ شه‌و به‌دیار بكه‌وێ، مانگ به‌ ته‌واوه‌تی له‌ كاتژمێر1:19 له‌ ناوچه‌ی سێبه‌ر دێته‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌مه‌ش دووه‌مین دیارده‌ی سروشتییه‌ كه‌ زه‌وی له‌ مساڵدا به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێ.

له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش دیارده‌ سروشتییه‌كه‌ ده‌بینرێت و درێژترین ماوه‌ی مانگ گیرانه‌كه‌ش له‌ شاری هه‌ولێر ده‌بێت.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: سی ئێن ئێن

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.