Erbil 8°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 12:06

هێزه‌ ئه‌منییه‌کان: ره‌وشی ئاسایشی شاری هه‌ولێر ئارامه‌

دۆخه‌كه‌ كۆنتڕۆڵ كراوه‌
کوردستان TV
100%

نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ سێ كه‌سی چه‌كدار هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگاری هه‌ولێرو دواتریش له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ هه‌ر سێ چه‌كداره‌كه‌ كوژران .

نه‌وزاد هادی، هاووڵاتیانی شاری هه‌ولێریشی دڵنیا كرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ خزمه‌تی هاووڵاتیان دان و دۆخه‌كه‌ كۆنتڕۆڵ كراوه‌.

گوتیشی: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی بووه‌و به‌ ته‌نها كارگوازرێك تیایدا شه‌هید بووه‌.

هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ لیوا تارق نوری، به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی شاری هه‌ولێر راگه‌یاند: له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا توانیویانه‌ دۆخه‌كه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ن و ناسنامه‌ی هێرشبه‌ره‌كانیش ئاشكرا كراون و دۆخی ئه‌منی شاری هه‌ولێریش ئارامه‌ .

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.