Erbil 8°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 12:10

راگه‌یه‌ندراوێک له‌ ئاسایشی هه‌ولێره‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌ چه‌کداریه‌که‌ى ئه‌مڕۆ

وێنه‌یه‌كى بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، هاووڵاتییانی ئازیزی هه‌ولێری پایته‌خت دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ره‌وشی ئه‌منی پارێزگا زۆر ئارامه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

هاووڵاتییانی ئازیزی هه‌ولێری پایته‌خت، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 23ی 7ی 2018 كاتژمێر 7:12 خوله‌ك سێ چه‌كدار كه‌ ناسنامه‌كه‌یان لای ئێمه‌ ئاشكرایه‌ له‌ كرده‌یه‌كی تیرۆریستیدا په‌لاماری باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێریان دا و ڕووبه‌ڕی پۆلیس بوونه‌وه‌ .

سه‌ره‌تا پۆلیسێكیان بریندار كرد كه‌ پاسه‌وانی ده‌رگای سه‌ره‌كی باڵه‌خانه‌كه‌ بوو دواتر چوونه‌ ناو باڵه‌خانه‌كه‌وه‌، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانمان كۆنتڕۆڵی دۆخه‌كه‌یان كردوو له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانیان هه‌ر سێ تیرۆریسته‌ بكوژن به‌ بێ هیچ زیانیك له‌ هێزه‌كانمان به‌ڵام به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ فه‌رمانبه‌رێكی خزمه‌تگوزاری پارێزگا له‌ لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه‌ شه‌هیدكرا .

جه‌ماوه‌ر دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ره‌وشی ئه‌منی پارێزگا زۆر ئارامه‌ و هێزه‌كانمان به‌رده‌وام ئاماده‌ن بۆ شكست هێنان به‌ هه‌ر هه‌وڵ و پلانێكی دوژمنان و تیرۆریستان له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیك ورده‌كاری زیاتری ئه‌م كرده‌ تیرۆریستیه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ . 

 

police

شوان عزيز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.