به‌مه‌به‌ستی دزیكردن دوو كه‌س هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر ماڵێك له شارۆچكه‌ی سه‌یدسادق، له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی خاوه‌ن ماڵهكهشدا كه‌سێكیان كوژراوه و كه‌سه‌كه‌ی تریش هه‌ڵهاتووه.
كاتژمێر 4 ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، له گه‌ڕه‌كی سه‌رای قه‌زای سه‌یدسادق 2 كه‌س هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵێك و یه‌كێكیان به ته‌قه‌ی خاوه‌ن ماڵه‌كه كوژراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیداریی شارۆچكه‌ی سه‌یدسادقه‌وه وه‌ریگرتووه ئه‌و دوو كه‌سه به مه‌به‌ستی دزیكردن هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی هاوڵاتییه‌ك به ناوی (ع.د) كه پیشه‌ی كڕین و فرۆشتنی دۆلار و دراوه بیانییه‌كانه، دواتر دوو كه‌سه‌كه به چه‌قۆ هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر خاوه‌ن ماڵه‌كه و برینداریانكردووه، له‌به‌رامبه‌ردا له‌لایه‌ن دراوسێ و ئه‌ندامانی تری خێزانه‌كه‌وه ته‌قه له دوو كه‌سه‌كه ده‌كرێت و یه‌كێكیان ده‌كوژرێت و ئه‌وی تریشیان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ڕاده‌كات.
به پێی زانیارییه‌كان ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه، ته‌مه‌نی 22 ساڵه و دوكانداره و دوكانی جلوبه‌رگی هه‌یه، ئه‌و كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش كه هه‌ڵهاتووه، تا ئێستا ده‌ستگیرنه‌كراوه و هێزه ئه‌منییه‌كان به دوایدا ده‌گه‌ڕێن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ته‌رمی كوژراوه‌كه بۆ پزیشكی دادی سلێمانی گوازراوه‌ته‌وه، خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ش به برینداریی گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی و چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت، پۆلیس و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له ڕووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.
شۆڕش وه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.