سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك كه‌س به جل و به‌رگی مه‌ده‌نی و چه‌كی سووكه‌وه خۆیان خزانده نێو باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كوژران.
په‌یامنێری كوردستان تی ڤی پێی راگه‌یاندین ئه‌و كه‌سانه كه ژماره‌یان سێ كه‌س بوو به چه‌كی سووكه‌وه خۆیان خزانده نێو باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر و دواتریش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه گه‌مارۆدران، هه‌رسێكیان كوژران كه دووانیان عه‌ره‌بن و یه‌كێكیان كورده .
هه‌ر به‌هۆی ئه‌و هێرشه چه‌كدارییه‌وه كارگوزارێكی ناو باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر كه له پێكهاته‌ی مه‌سیحییه بریندار بوو و دواتر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.