سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك كه‌س به جل و به‌رگی مه‌ده‌نی و چه‌كی سووكه‌وه خۆیان خزانده نێو باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كوژران.
په‌یامنێری كوردستان تی ڤی پێی راگه‌یاندین ئه‌و كه‌سانه كه ژماره‌یان سێ كه‌س بوو به چه‌كی سووكه‌وه خۆیان خزانده نێو باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر و دواتریش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه گه‌مارۆدران، هه‌رسێكیان كوژران كه دووانیان عه‌ره‌بن و یه‌كێكیان كورده.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه تاهیر عه‌بدوڵلا جێگری پارێزگاری هه‌ولێر به كوردستان تی ڤی رایگه‌یاند: كه ره‌وشه‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كۆنتڕۆڵكراوه و دڵنیاییشی دایه هاووڵاتیان كه ره‌وشی شاری هه‌ولێر ئارامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.