Erbil 10°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 15:03

به‌وێنه‌ له‌پارێزگاى سلێمانى پۆلیس ئه‌م شوێنه‌ى داخست

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، قایمقامییه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌هۆی فرۆشتنی گۆشتی به‌ستو به‌نرخی گۆشتی فرێش، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان‌ گۆشتفرۆشی كوێخا ره‌باتی له‌شاری سلێمانی داده‌خات.


بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دو-ی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند : دوای ئه‌وه‌ى زانیاریمان پێگه‌شت له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك گۆشتی به‌ستوی ئۆكرانیدا گرتوه،‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی دوای خاوكردنه‌وه‌ی به‌‌نرخی گۆشتی فرێش به‌هاوڵاتیانی ده‌فرۆشێت.


وتی؛ فرۆشتنی گۆشتی به‌ستو له‌ دوكانی فرۆشتنی گۆشتی فرێشدا رێگه‌ پێنه‌دراوه‌ و به‌ فێڵێ بازرگانی داده‌نرێت و یاسا سزای خۆیی بۆدیاری كردوه.


رونیكرده‌وه‌؛ گۆشته‌ به‌ستوه‌كه‌ له‌ ماڵی خاوه‌ن دوكانی گۆشتفرۆشی كوێخا ره‌باتی و‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێته‌نه‌ری خاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌ دوكانه‌كه‌شی به‌نرخی گۆشتی فرێش به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساخیكردۆته‌وه‌.


وتیشی؛ بڕی ئه‌و گۆشته‌ ئۆكرانیه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ ده‌ كیسه‌ و زیاتر له‌ په‌نجا كیلۆ گرامه‌، به‌‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه له‌ناوده‌برێت و‌ دوكانه‌كه‌شی داده‌خرێت.

 

police

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.