لهراگهیاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌رێم ڕایده‌گه‌ێنێت ،سزا شۆفێری كردن به‌بێ مۆڵه‌ت له‌یاسای ژماره (86)ی هاتوچۆی ساڵی (2004)دا كۆمه‌ڵێك بڕگه‌ی بۆ دیاریكراوه كه به‌شی (21)ه له‌یاساكه‌دا به‌م شێوه‌یه :
1. هه‌ر كه‌سێك ئۆتۆمبێل لێدهخۆڕێت به‌بی مۆڵه‌تی شۆفێری یان لێی سه‌ندرابێته‌وه یان هه‌ڵوه‌شێندرابێته‌وه، یاخود تایبه‌ت نه‌بێت به‌جۆری ئۆتۆمبێله‌كه، سزا ده‌درێت به‌گرتن به‌ماوه‌یه‌ك لهمانكێگ كه‌متر نه‌بێت و له‌شه‌ش مانگیش زیاتر نه‌بێت.
2. ئه‌و كه‌سه سزا ده‌درێت به‌گرتن بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت له‌مانگێك و زیاتر نه‌بێت له‌شه‌ش مانگ، یاخود به‌پێ بژاردن به‌بڕی پاره‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت له (100) هه‌زار دینار‌و زیاتر نه‌بێت له (150) هه‌زار دینار، یاخود هه‌ردوو سزاكه ده‌یگرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ڕێگه به‌كه‌سێكی بێ مۆڵه‌ت بدات به‌لێخوڕینی ئه‌و ئۆتۆمبێله، ئینجا خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه بێت یان وه‌ریگرتبێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.