Erbil 10°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 15:08

جێگری پارێزگاری هه‌ولێر: ره‌وشه‌که‌ له‌ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌ ئه‌منییه‌کاندایه‌

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ ده‌وربه‌ری باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر بڵاو بوونه‌ته‌وه‌
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر: ره‌وشه‌كه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندایه‌
کوردستان TV
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ژماریه‌ك چه‌كدار كه‌ پێشبینی ده‌كرێت سێ تا چوار چه‌كداربن هێرشیان كرده‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر.

له‌مباره‌یه‌ره‌وه‌ تاهیر عه‌بدوڵڵا، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر بۆ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: كات ژمێر 7:45 خوله‌كه‌ی ئه‌مرۆ دوو تا سێ چه‌كدار كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی ژماره‌یان نازاندرێ هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر.

هه‌روه‌ها گوتیشی: له‌ ئێستادا هێزه‌كانی ئاسایش چوونه‌ته‌ نێو باڵه‌خانه‌ی پارێزگاو به‌دوای ئه‌و چه‌كدارانه‌دا ده‌گه‌رێن و دۆخه‌كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵدایه‌.

هه‌روه‌ها په‌یامنێری كوردستان رایگه‌یاند: له‌ هێرشه‌كه‌دا ته‌نها پۆلیسێك برینداربووه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش له‌ ده‌وربه‌ری باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر بڵاو بوونه‌ته‌وه‌.

نوێده‌كرێته‌وه‌........

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.