گه‌نجێك به‌ر له مردنی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ماڵئاوایی له هاوڕێ و خزمانی ده‌كات.
دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ گه‌نجێك به ناوی " كه‌یوان فایق" له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌ی پرۆفایلهكی له وێنه‌ی خۆیه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ وێنه‌یه‌كی ڕه‌ش و له ناو كه‌ڤه‌ره ڕهشهكهش ده‌نووسێت (ماڵئاوا).
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه ئه‌و گه‌نجه دوای 2 كاتژمێر له گۆڕینی پڕۆفایله‌كه‌ی و نوسینی دێڕێك له ژێر پڕۆفایلهكه كه نووسیویه‌تی "ماڵئاوا بۆ كاتێكی نادیار" گیان له ده‌ست ده‌داو كۆچی دوایی ده‌كات.
مردنی ئه‌و گه‌نجه له دوای كردنی ئه‌و پۆسته بۆته جێگه‌ی باس و خواسی هاورێكانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك.
شایه‌نی باسه ئه‌و گه‌نجه نه‌خۆشیی گه‌وره‌بوونی خانه‌كان" كیلۆید"ی هه‌بووه و له دوای مردنیشی هیچ ئاسه‌وارێكی خۆكوشتن و كوشتنی پێوه دیار نه‌بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.