Erbil 8°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 17:46

هه‌رێمى کوردستان ده‌یه‌وێت ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران به‌رز بکاته‌وه‌

ئاكرەیی: هەوڵی زیاتر چالاكردنی دەدەین
کوردستان TV
100%

عەبدوڵڵا ئاكرەیی بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ئێران رایگەیاند، ڕۆژ بە ڕۆژ جموجووڵی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران لە زیادبووندایە، بە جۆرێك ئێستا ئاستی بازرگانی لە نێوان هەرێم و ئێران و عێراق بۆ شەش ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە.

عەبدوڵڵا ئاكرەیی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە" ئاستی بازرگانی لە نێوان هەرێم و ئێران و عێراق بۆ شەش ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە، بەنیازین ئەو ڕێژەیە بەرزبكەینەوە بۆ كاتى پێش هاتنی داعش، كە تەنیا لەگەڵ هەرێمی كوردستان ساڵانە ئاڵوگوڕی بازرگانی شەش ملیار دۆلار بوو".

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی مەرزەكان چالاك دەكرێن و ئەوانەی نافەرمیشن، دەكرێنە فەرمی".

عەبدوڵا ئاكرەیی راشیگەیاندووە" بەهۆی شەڕی داعش و قەیرانی داراییەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی زۆر لەكەمی دابوو، بەڵام ئێستا زۆر زیادی كردووە، بەڵام لە ئێستادا بەرەو بووژاندنەوە رۆشتووەو هەوڵی زیاتر چالاكردنی دەدەین".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.