Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 02:23

فیلمێکی کوردی بووه‌ته‌ جێی سه‌رنجی رۆژنامه‌کانی عومان

له‌ دوو فێستیڤاڵ خه‌ڵاتى بۆ باشترین سیناریۆ به‌ده‌ست هێناوه‌
کوردستان TV
100%

كورته‌ فیلمی " ته‌نیایی " ماوه‌كه‌ی ته‌نیا شه‌ش خوله‌كه‌و هونه‌رمه‌ند " عه‌بدولخالق جه‌وده‌ت " كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامداوه‌ ،له‌ ئێستادا له‌ وڵاتی عومان نمایشده‌كرێت .

ئه‌م كورته‌ فیلمه‌ له‌ لایه‌ن " پشتیوان عه‌بدولڵا " نووسراوه‌ و له‌  ژماره‌یه‌ك فێستیڤاڵی جیهانی به‌شداری كردووه‌ و دوو خه‌ڵاتیشی به‌ده‌ستهێناوه‌ ، هونه‌رمه‌ندی خاوه‌ن ئه‌زموون " غازی غه‌فوور " وه‌ك كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی رۆڵی تێدا بینیوه‌ و هه‌فته‌ی رابردوو له‌ فێستیڤاڵێك له‌ سوڵتاننشینی عومان نمایشكرا .

سینه‌ماكاری كورد " پشتیوان عه‌بدولڵا " كه‌ سیناریۆی فیلمه‌كه‌ی نووسیووه‌ ئاشكرایده‌كات ، ئه‌م كورته‌ فیلمه‌ پێشتر له‌ چه‌ندان فێستیڤاڵ به‌شداریى كردووه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ دوو فێستیڤاڵ خه‌ڵاتى بۆ باشترین سیناریۆ به‌ده‌ست هێناوه‌ و هه‌فته‌ى رابردووش له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ى عومان بۆ سینه‌ما نمایش كرا .

جێی باسه‌ ، به‌ هۆی ئه‌م فیلمه‌ سه‌رنجی ئاماده‌ببوانی راكێشاوه‌ ، له‌م چه‌ند رۆژه‌دا له‌ ژماره‌یك رۆژنامه‌ی عومانی له‌سه‌ر نووسراوه‌ .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.