به‌رز بونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما زۆربه‌ی ناوچه‌كانی وڵاتی ژاپۆنی گرتۆته‌وه، به‌م هۆیه‌وه تا ئێستا (15) كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و زیاتر له هه‌زار كه‌س ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كراون .
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوه فه‌رمیه‌كانی وڵاتی ژاپۆن له هه‌فته‌یی یه‌كه‌می ئه‌م مانگه‌دا سێ كه‌س به‌هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما كه راسته‌وخۆ تیشكی خۆریان به‌ركه‌وتبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، له هه‌فته‌ی دووه‌مدا (12) كه‌س گیانی له ده‌ستداوه، وه زیاتر له هه‌زار كه‌سیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كراون.
تۆری كه‌شناسی وڵاتی ژاپۆن ئاشكرای كردووه ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌مه پله‌كانی گه‌رمان سه‌روی (35) پله‌ی سه‌دی بووه ، وه هۆشداریشی داوه پله‌كانی گه‌رما به‌رزتر ده‌بێته‌وه و به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر راسته‌وخۆ زیانی له‌سه‌ر ته‌ندروستی هاووڵاتیان ده‌بێت، بۆیه له‌سه‌ر هاووڵاتیان پێوسته له‌م كاته‌دا ئاوی زۆر بخۆنه‌وه و له‌ماڵه‌وه فێنكه‌ره‌وه‌ی زیاتر به‌كار بهێنن.
له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ژاپۆن سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه‌كانی له‌م چه‌ند رۆژه راگرتووه، به‌هۆی به‌رزی پله‌ی گه‌رماوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو منداڵیكی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵی گیانی له ده‌ستدا به‌هۆی به‌ركه‌وتنی خۆر له‌كاتی ئه‌نجامدانی چالاكیه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.