Erbil 1°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 23:53

ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی موقته‌دا سه‌در بۆ لوبنان ئاشکرا کرا

به‌ سه‌ردانێكی له‌ناكاو له‌ شاری نه‌جه‌فه‌وه‌ به‌ره‌و لوبنان رۆیشتووه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ رووداوه‌كان به‌ پێگه‌ی وه‌ته‌ن نیوزی راگه‌یاندووه‌، سه‌ردانه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وه‌تی سه‌در بۆ به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ ناوبراو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران له‌و وڵاته‌ كۆببێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ موقته‌دا سه‌در له‌و سه‌ردانه‌یدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د كه‌وسه‌رانی، به‌رپرسی دۆسییه‌ی عێراق له‌ حیزبوڵڵای لوبنانی كۆده‌بێته‌وه‌و داوایان لێده‌كات هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كی هاوبه‌ش له‌ نێوان لیسته‌كانی سائیرون و نه‌سرو فه‌تح بۆ ده‌ست نیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق پێك بهێنرێت،

دوێنێ 21-7-2017  ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بلاَویانكرده‌وه‌ كه‌ موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در، به‌ سه‌ردانێكی له‌ناكاو گه‌یشتۆته‌ لوبنان.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌شی كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌كانی نزیك له‌ موقته‌دا سه‌در وه‌رگیراون، ناوبراو به‌ سه‌ردانێكی له‌ناكاو له‌ شاری نه‌جه‌فه‌وه‌ به‌ره‌و لوبنان رۆیشتووه‌.

 

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.