ڕاكان سه‌عید جبورى پارێزگاره سهپێندراوهكهى كه‌ركوك لهگۆڕانكارییهكان له ئیداره‌ى پارێزگاى كه‌ركوك به‌رده‌وامه ، ئه‌میش به‌لابردنى به‌رپرسانى كورد له‌پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان
له دواین بڕیاری ڕاكان جبوری ، پۆستى به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستى كه‌ركوك له‌كورد سه‌ندرایه‌وه ، كه‌سێك له‌نه‌ته‌وه‌ی توركمان له‌شوێنى دانرا .
له‌دوای ده‌ست به‌كاربوونى به‌ڕێوه‌به‌ری تازه‌ى ته‌ندروستى كه‌ركوك ناوبراو به‌بڕیاری پارێزگارە سهپێندراوهكهى كه‌ركوك بەنوسراوێک بڕیاری دانانی برازایەکی خۆی دەرکرد وەک جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەکە
له شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر ، كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن هێزه‌كانى سوپای عێراقى و حه‌شدى شه‌عبی دووچاری داگیر كردن بوونه‌وه ، به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ى 200 هه‌زار خێزانى كورد له‌شوێن و پێگه‌ى خۆیان ئاواره‌ى شاره‌كانى دیكه‌ى كوردستان بوون ، ڕۆژانه‌ش به‌بڕیاری پارێزگاره سهپێندراوهكهى كه‌ركوك به‌ڕێوه‌به‌رانى كورد له‌پۆسته‌كانى فه‌رمانگه‌كان لاده‌درێن
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.