دادگایه‌كی وڵاتی كینیا رۆژی رابردوو سزای سێداره‌ی بۆ " پوورس كاماندی " شاجوانی ئه‌م وڵاته راگه‌یاند.
ئه‌و ئافره‌ته به‌وه تاوانبار كه ساڵی 2015 هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی خۆی به چه‌قۆ كوشتووه، هه‌ر بۆیه ئه‌و سزایه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
پوورس كاماندی كه جیا له نازناوی شاجوانی وڵاته‌كه هه‌روه‌ها به جوانترین ئافره‌تی زیندانی له كینیا ناسراوه، ساڵی 2015 فه‌رید محه‌مه‌دی خۆشه‌ویستی خۆی به چه‌قۆ كوشتووه و دادوه‌ر جێیسی لیسیت كه دۆسییه‌كه‌ی ئه‌و شاجوانه‌ی كینیای له‌به‌رده‌ست بووه، ده‌ڵێت: ده‌مه‌وێ گه‌نجان بزانن كوشتنی مرۆڤ مایه‌ی قبوڵكردن نییه و تاوانێكه ناكه‌وێته به‌ر لێخۆشبوو‌ن، هه‌ر بۆیه‌شه سزای سێداره‌م بۆ ئه‌و ئافره‌ته دیاریكردووه.
دادوه‌ره‌كه باسی ئه‌وه‌شی كرد كه پوورس كاماندی په‌شیمان نه‌بووه له‌و كاره‌ی كردوویه‌تیی و به‌بێ هیچ پاساوێكی لۆژیكیی داكۆكیی له كاره‌كه‌ی خۆی كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌كه پێشوازییان له بڕیاره‌كه‌ی دادگا كردووه و وتوویانه ئه‌و توانباره ده‌بێ به سزای كرده‌وه‌كه خۆی بگات.
سه‌رچاوه / عه‌ره‌بییه
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.