Erbil 5°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 07:14

له‌ هیندستان که‌سێک به‌ گومانی سه‌ربڕینی مانگا کوژرا

ئه‌و گه‌نجه‌ و هاوڕێكه‌ی قاچاخچی مانگا بوونه‌
له‌ هیندستان كه‌سێك به‌ گومانی سه‌ربڕینی مانگا كوژرا
کوردستان TV
100%

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ مانگا له‌ چه‌ندین به‌شی وڵاتی هیندستان به‌ پیرۆز هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌ ویلایه‌تی راجستانی ئه‌م وڵاته‌ش گه‌نجێكی موسڵمانی ته‌مه‌ن 28 ساڵان له‌سه‌ر شه‌قام له‌لایه‌ن هیندۆزه‌كان كوژرا، ئه‌وه‌ش به‌و گومانه‌ی كه‌ نیازی هه‌یه‌ چه‌ند مانگایه‌ك بباته‌ كوشتارگه‌ی ئاژه‌ڵان.

هه‌ر به‌و گومانه‌ 7 كه‌س له‌ هیندۆزه‌ توندڕه‌و و ده‌مارگرژه‌كانی گوندێكی راجستان دوو پیاوی موسڵمانیان دایه‌ به‌ر بۆكس و پێله‌قه‌ و تاڕاده‌ی كوشتن لێیاندان، به‌جۆرێك كه‌ لێدانه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ قورس بووه‌ یه‌كێك له‌و دوو كه‌سه‌ له‌ رێگه‌ی نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

پۆلیسی ناوچه‌كه‌ له‌ زمانی 7 كه‌سه‌ هیندۆزه‌كه‌وه‌ وتوویه‌تیی كه‌ ئه‌وان پێیان وابووه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ و هاوڕێكه‌ی قاچاخچی مانگا بوونه‌ و نیازیان هه‌بووه‌ مانگاكان به‌رن بۆ كوشتارگه‌ی ئاژڵان به‌ مه‌به‌ستی سه‌ربڕین. هه‌ڵبه‌ت تا ئێستا هیچكام له‌ هێرشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر نه‌كراون.

ئه‌نجومه‌نه‌ ئیسلامییه‌كانی ناوچه‌كه‌ وتوویانه‌ كه‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ له‌ رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ بوونه‌ به‌ره‌و گونده‌كه‌ی خۆیان و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نیازی سه‌ربڕینی مانگاكانیان نه‌بووه‌.

شایه‌نی ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ هیندستان هه‌موو ساڵێك ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ موسڵمانان و دالیته‌كان (چینێك كه‌ ئاست نزمترین پێگه‌یان هه‌یه‌ و هیچ مافێكی كۆمه‌ڵایه‌تییان نییه‌ ) له‌لایه‌ن هیندۆزه‌كانه‌وه‌ هێرشیان ده‌كرێته‌سه‌ر.

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.