ئامبوڵانس یاخود ( اسعاف )، ئه‌و ئوتومبێلهیه كه به كه‌ره‌سته‌ی فریاگوزاری و تیمی تایبه‌ته‌وه كاری فریاگوزاری بۆ حاڵه‌ته كتوپڕه‌كانی وه‌ك نه‌خۆشی و ڕوداوه‌كان ئه‌نجام ده‌دات.
مێژووی ئامبوڵانس ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه‌ته‌نها گالیسكه‌یه‌ك واته (عه‌ره‌بانه‌یه)ك بووه، مرۆڤ خۆی پاڵی پێوه ناوه بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه توانای ڕۆشتنیان نه‌بووه یاخود پێویستیان به‌گه‌یاندنی بووه بۆشوێنی چاره‌سه‌ر.
بۆ ئه‌م كاره‌ش شوێن ده‌ستی ئیسپانییه‌كان له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی پانزه‌یه‌مدا دیاره، ئه‌وكاته‌ی شاژنه ئه‌لیزابێس یه‌كه‌م كه‌س بووه به‌شێوه‌ی ڕێكخراو ئه‌مبوڵانسه‌كانی خستۆته گه‌ڕ له ڕێگه‌ی تیمه خۆبهخشهكانیهوه كه توانرا له سه‌رانسه‌ر ئه‌و جێكایانهی جیهاندا كه جه‌نگی تیادا بوو، تیمارگه‌ی گه‌رۆك دابنرێت چونكه پێشتر سه‌ربازه برینداره‌كان نه ده‌توانرا بگوێزرێنه‌وه ده‌بوو چاوه‌ڕوان بن تا كۆتایی جه‌نگ به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له برینداهكان گیانیان له ده‌ست ده‌دا.
ساڵی 1830 سه‌رده‌می گۆڕانكاری بوو له شێوازی ئامبوڵانسهكاندا، سه‌ده‌كانی ( 19بۆ 20 ) سوته‌مه‌نی به‌كار هێنرا بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش، باسیش له‌وه ده‌كرێ له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئامبوڵانسه‌كان به شێوازی تایبه‌تی دروست ده‌كران بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشه ده‌رونیه‌كان.
هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌كان به‌كارهێنانی عه‌ره‌بانه بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش ده‌گێڕنه‌وه بۆ سه‌ده‌ی ( 10) كه به‌ده‌ست و به هێزی بازو پاڵی پێوه نراوه‌و له شێوه‌ی جۆلانه‌ی ته‌ل به‌ندا بووه، دواتر عه‌ره‌بانه‌كان به ئه‌سپه‌وه به‌سترانه‌وه‌و نه‌خۆشه‌كانیان ده‌گواسته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، له جه‌نگی ڕوسیا‌و فه‌ڕه‌نسادا چه‌ند ئامبوڵانسێك له‌سه‌ر داوای ناپلیۆن دروست كراوه‌و جێگه‌ی تیماركردنی برینداره‌كان له دوری زیاتر له 2 میل له مه‌یدانی جه‌نگه‌وه دروست كرا كه ئامبوڵانسه‌كان كاری گواستنه‌وه‌ی برینداریان له‌و نێوه‌نده‌دا ده كرد.
هه‌ر ناپلیۆن بوو ئامبوڵانسه‌كانی له شێوازی ئه‌سپ وعه‌ره‌بانه‌ی ئاساییه‌وه گۆڕی بۆ شێوازی ( 4 تایه) به مه‌به‌ستی زیاتر كردنی خێرایی، هه‌روه‌ها له‌كاتی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆلێرا كوشنده‌كه‌ی ئه‌وروپا ئامبوڵانسه خێراكانی له‌نده‌ن ڕۆڵی كارایان هه‌بووه له كه‌مكردنه‌وه‌ی تێكڕای گیان له‌ده‌ست دانه‌كان له‌و شاره‌دا.
جه‌نگی ناوخۆی ئه‌مریكاش به‌هه‌مان شێوه رۆڵی هه‌بووه له پێش خستنی ئامبوڵانسهكاندا ، به تایبه‌ت به‌هۆی دیزاینكردنی تیمارگه‌ی گه‌ڕۆك به ته‌كنیكی نوێ تا بتوانێت له‌یه‌ك كاتدا زیاتر له بریندارێك بگوێزێته‌وه به رێگاوبانهكاندا.
له‌ساڵی 1866 دا ئامبوڵانسێك دروست كرا كه هه‌مو پێداویستیه پزیشكیه‌كانی حاڵه‌ته كتوپڕه‌كان و ده‌رمانه ئازار شكێنه‌كانی له خۆ گرتبوو، له‌م كاتهداو له له‌نده‌نیش ئامبوڵانسه‌كان له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ئه‌سپه‌كاندا بونه ( 6 تایه) تا له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا بۆ حاڵه‌تی (ئیمێرجنسی) فریاگوزاری به‌كارده‌هێنرا.
له‌كۆتای سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ئوتۆمبێل له شێوه‌ی ئامبوڵانسدا دروست كرا كه سه‌ره‌تا به ووزه‌ی هه‌ڵم و دواتر به سوته‌مه‌نی كاری پێ ده‌كرا،
به‌ڵام له‌كاتی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا هه‌موو شتیكی وێران بوو به‌ڵام جه‌نگه‌كه مۆدێلی نوێی داهێنا له ئامبوڵانس، ته‌نانه‌ت ڕێگای ئاسمانیش به‌كارهاتووه بۆ گواستنه‌وه‌ی تیمی پزیشكی بۆ شوێنی پێویست كه به ئامبوڵانسی هه‌وایی ناسرا.
مێژووی ئامبوڵانسه‌كان قۆناغی جیا جیا له‌خۆ ده‌گرێت به‌ڵام ڕه‌نگه به‌هۆی ئه‌رك و گرنگیهكهیهوه كه‌متر سه‌رنجی لێ بدرێت، ئێستا له شاره گه‌وره‌كانی جیهاندا به‌رده‌وام به‌رۆژو شه‌و ئامبوڵانسه‌كان ناسره‌ون و ده‌نگی ئامبوڵانسه‌كان جموجوڵیان به نێو شه‌قامه‌كاندا بووه‌ته یه‌كێك له سیماكانی سه‌رده‌م.
سه‌رچاوه/ ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.