Erbil 5°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 06:49

مۆسکۆ هه‌وڵده‌دات تا سیخوڕێکی زیندانیکراوی خۆی له‌ ئه‌مریکا ئازاد بکات

ئه‌م ئافره‌ته‌ بۆ ئه‌نجامی ئه‌رك و چالاكییه‌كانی خۆی فه‌رمانی له‌ به‌رپرسێكی رووسیی وه‌رگرتووه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا داوای له‌ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی كردووه‌ تا ماریا بۆتینا ئازاد بكات، كه‌ ناوبراو له‌ ئه‌مریكا به‌ تاوانی كاری سیخوڕیی بۆ حكومه‌تی رووسیا و پیلانگێڕیی له‌ دژی حكومه‌تی ئه‌مریكا زیندانیكراوه‌.

رۆژی رابردوو سێرگێی لاڤرۆڤ به‌ مایك پۆمپیۆی وتووه‌ كه‌ به‌رپرسانی ئه‌مریكیی له‌سه‌ر بنه‌مای تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ستراوی ناڕه‌وا خاتوو بۆتینایان ده‌ستگیر كردووه‌ و خوازیارن به‌خێرایی ئه‌و ئازاد بكرێت.

ماریا بۆتینای ته‌مه‌ن 29 ساڵ دامه‌زرێنه‌ری گروپێكی رووسیی پشتیوانی هه‌ڵگرتن و خاوه‌ندارێتیی چه‌ك، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ واشنتن ده‌ستگیركرا.

له‌و سكاڵایه‌دا كه‌ داواكاری گشتیی له‌سه‌ر ناوبراویان تۆمار كردووه‌، ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ ناوبراو به‌ مه‌به‌ستی دزه‌كردن بۆ ناو كۆڕه‌ سیاسییه‌كانی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هاوڵاتییه‌كی ئه‌م وڵاته‌ درووستكردووه‌.

داواكاری گشتیی واشنتن ئه‌وه‌شی وتووه‌ كه‌ ئه‌م ئافره‌ته‌ بۆ ئه‌نجامی ئه‌رك و چالاكییه‌كانی خۆی فه‌رمانی له‌ به‌رپرسێكی رووسیی وه‌رگرتووه‌، به‌وجۆره‌ش كه‌ " رادیۆی ئه‌وڕوپای ئازاد " وتوویه‌تیی ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌لكسانده‌ر تۆرشین جێگری سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی رووسیا بێت كه‌ سیناتۆرێكی پێشووه‌ له‌ حزبه‌كه‌ی ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆك كۆماری رووسیا.

تۆرشین به‌مدوایییه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا سزای خراوه‌ته‌سه‌ر و له‌ ئیسپانیاش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ رێكخراوه‌ییانه‌ به‌رده‌وامه‌ كه‌ ئه‌و ئه‌نجامیداون.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.