Erbil 5°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 07:09

وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریکا: له‌گه‌ڵ ئه‌وڕوپا رێککه‌وتووین رێگه‌ له‌ هه‌نارده‌ی تیرۆریسمی ئێران بگرین

به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ ئێران ده‌ستی به‌ چه‌كی ئه‌تۆمیی رابگات
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا
کوردستان TV
100%

ستیڤ مه‌نسن وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وڕوپا رێككه‌وتووین له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی كه‌ پێویسته‌ رێگه‌ له‌ هه‌نارده‌ی تیرۆریسمی ئێران بۆ ناو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگرین.

مه‌نسن سه‌باره‌ت به‌ پرسی ئه‌تۆمیی ئێرانیش وتی: هه‌ڵبه‌ت له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌وڕوپیی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش رێككه‌وتووین كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ ئێران ده‌ستی به‌ چه‌كی ئه‌تۆمیی رابگات.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ حكومه‌تی ئه‌مریكاش ده‌ڵێت ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه‌ سێ ساڵ به‌ر له‌ ئێستا له‌گه‌ڵ ئێران به‌ئه‌نجام گه‌یشت نابێته‌ رێگر له‌وه‌ی ئێران ده‌ستی به‌ چه‌كی ئه‌تۆمیی رابگات.

دۆناڵد ترامپ  سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ش هۆكاری ده‌رچوونی ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌: دوای ئه‌وه‌ی به‌ فه‌رمیی رێككه‌وتنه‌كه‌ به‌ ئه‌نجام گه‌یشت، حكومه‌تی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا ره‌فتاری شه‌ڕانگێزانه‌ی گرته‌به‌ر و ئه‌و پاره‌ بلۆك كراوانه‌شی كه‌ دوای رێككه‌وتنه‌كه‌ بۆی ئازاد كرا، كردی به‌ خه‌رجی كرده‌وه‌ی تیرۆریستییه‌كانی خۆی له‌ عێراق و سووریا و یه‌مه‌ن.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.