Erbil 29°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 03:38

رۆیشتن بۆ دواوه‌ سودی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه‌

100 هه‌نگاو رۆیشتن بۆ دواوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ 1000 هه‌نگاوه‌ بۆ پێشه‌وه‌
کوردستان TV
100%


سه‌ره‌رای گرنگیدان به‌ به‌ سیسته‌می خۆراكی به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست ، له‌ هه‌مان كاتدا بۆ ئه‌وه‌ی كێشی له‌ شمان به‌ یه‌كسانی رابگرین وه‌ بۆ هێشتنه‌وه‌ی له‌ش به‌ شێوه‌یه‌كی رێك و ته‌ندروست ، پێویسته‌ وه‌رزش ئه‌نجامبده‌ین .

دوایین توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاشكرایده‌كات ، بۆ ئه‌وه‌ی كالۆری بسووتێنیت و كێشی له‌ش كه‌م بكه‌ینه‌وه‌ ، پێویسته‌ به‌ پێ برۆیت ، باشتر وایه‌ بۆ دواوه‌ برۆیت ، چونكه‌  100 هه‌نگاو رۆیشتن بۆ دواوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ 1000 هه‌نگاوه‌ بۆ پێشه‌وه‌ .

هه‌ر به‌ گوێره‌ی توێژینه‌وه‌  زانستییه‌كان هه‌ر كاتێك مرۆڤ به‌ره‌و دواوه‌ هه‌نگاو ده‌نێت ، ئه‌وه‌ ماسوولكه‌كانی به‌ ته‌واوه‌تی ده‌جولێت بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی پێبگات ، له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌م جۆره‌ هه‌نگاوانه‌ بۆ دواوه‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی په‌ستان له‌سه‌ر ئه‌ژنۆكان ، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی چالاكبونی مێشك و پاراستنی له‌ هه‌موو جۆره‌ زیانێك .
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.