فیلمی "زارا" کە لەلایەن "ساوات غالیب " ەوە كاری دهرهێنانی بۆ كراوه ، له فستیڤاڵی لایفی فیلمی سەربەخۆیی لوبنان كه چهند رۆژێك بهر له ئێستا لە بەیروت بەڕێوەچوو ، خهڵاتی باشترین دهرهێنهری پێبهخشرا .
لهم فێستیڤاڵهدا كه چهندین فیلمی تایبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نمایشکرا، یەکێک لەو کورتە فیلمانەی توانی دوای سێ قۆناغ بگاتە فایناڵ فیلمی کوردی "زارا" بوو، کە لەلایەن "ساوات غالیبەوە" دەرهێنراوە و باس لە ژیانی کیژێکی بچکۆلەی ئاوارە دەکات، کە لەدەستی چەکدارانی داعش هەڵهاتووە.
فستیڤاڵی لایفی فیلمی سەربەخۆیی لوبنان، لە ئێستادا تەنها وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێیدا بەشداری دەکەن، بەڵام ئامانجیان ئەوەیە ببێتە جیهانی و لوبنان بکەنە سەنتەرێک بۆ دەرهێنەران و فیلم سازان، هاوکات بە کەلتورکردنی فیلمی سەربەخۆ فراوان بکەن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.