Erbil 6°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 10:37

به‌منزیکانه‌ " دانی " فیلمی تازه‌ی ده‌بێت

22 خه‌ڵاتی جیهانی به‌ده‌ستهێناوه‌ .
کوردستان TV
100%


ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری كورد " هه‌ڵمه‌ت سه‌لاح "  ناسراو به‌ " دانی دارین " كاری ده‌رهێنانی بۆ ژماره‌یه‌ك فیلم ئه‌نجامداوه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌  توانیویه‌تی به‌شداری له‌ چندین فێستیڤاڵی نێوده‌وله‌تی بكات  .

فیلمی 16ی سێ ده‌رباره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌، یه‌كێكه‌ له‌م فیلمانه‌ی كه‌ ئه‌و توانیویه‌تی به‌ هۆیه‌وه‌ بگات به‌ فێستیڤاڵه‌ جیهانییه‌كان و به‌ هۆیه‌وه‌ خه‌ڵات به‌ ده‌ست بهێنێت ، ئه‌م فیلمه‌ له‌ ده‌رهێنان و نواندنی خۆیه‌تی به‌ هاوبه‌شی ده‌رهێنه‌رێكی به‌ریتانی به‌ناوی" پۆڵ لانه ‌" و چه‌ندان ئه‌كته‌ری تر به‌رهه‌میان هێناوه‌. 

دانی ئاشكرایده‌كات ، به‌م نزیكانه‌ به‌نیازی ده‌رهێنانی فیلمێكی دیكه‌یه‌ له‌ كوردستان كه‌ چه‌ندان ئه‌كته‌ری گه‌وره‌ی جیهانی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و به‌گوته‌ی خۆی "هه‌ندێكیان ئه‌كته‌ری هۆلیوودن .

فیلمی 16ی سێ فیلمێكی ئه‌كشنه‌ و ده‌رباره‌ی گه‌نجێكی كورده‌ كه‌ باس له‌ چیرۆكی نه‌هامه‌تییه‌كانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵبجه‌ ده‌كات له‌ رێی یه‌كێك له‌ قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته‌ ، ئه‌م فیلمه‌ خاوه‌نی زۆرترین خه‌ڵاته‌ كه‌ ده‌یان ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی و ئه‌ورووپی له‌م فیلمه‌دا به‌شدارن و رۆلیان تێیدا بینیووه‌ ، فیلمه‌كه‌ له‌ كوردستان و وڵاتی به‌ریتانیا به‌رهه‌مهێنراوه‌ و  له‌سه‌دا 80ی ئه‌كته‌رانی به‌شداربوو به‌ریتانیین .

جێی باسه‌ ، دانی دارین له‌ ساڵی 1980 له‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ دایك بووه‌ و له‌ ساڵی 2002 به‌ره‌و وڵاتی به‌ریتانیا كۆچ ده‌كات و له‌م وڵاته‌ نیشته‌جێ ده‌بێت ، تا ئێستا 22 خه‌ڵاتی جیهانی به‌ده‌ستهێناوه‌ .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.