Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 01:36

له‌ ئه‌ڵمانیا پێشانگایه‌کی تایبه‌ت به‌ ئێزیدییه‌کان ده‌کرێته‌وه‌

20 گرنگترین وێنه‌ی تراژیدی كوردانی ئێزیدی نمایش كران
کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ند و فۆتۆگرافه‌ری كورد " دڵدار شه‌نگالی " پێشانگایه‌كی تایبه‌تی به‌ وێنه‌ تراژیدیاكانی ئێزیدییه‌كان له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا كرده‌وه‌ ، له‌م رێگه‌یه‌وه‌ دیمه‌نه‌ تراژیدیاكانی شاره‌كه‌ی پێشانی ئه‌ڵمانییه‌كات ده‌دات .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ئاشكرایده‌كات ، ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ به‌ ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێك كوردی ئێزیدی و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ و به‌ هاوكاری شاره‌وانی شاری" فریدریشهاڤنی " ئه‌ڵمانی پێشانگا فۆتۆگرافییه‌كه‌ی له‌و شاره‌ تایبه‌ت به‌ وێنه‌ی تراجیدی ئێزیدییه‌كان كردووه‌ته‌وه‌ . 

له‌م پێشانگایه‌دا  20 گرنگترین وێنه‌ی تراژیدی نه‌هامه‌تییه‌كانی كوردانی ئێزیدی نمایش كران ،كه‌ به‌هۆی داعشه‌وه‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ری سه‌ر سنووری توركیا بوون .

دوای ئه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر شاری شه‌نگال و ناوچه‌كانی ئێزیدیننشیندا گرت ، دڵدار رووی كرده‌ وڵاتی ئه‌ڵمان و له‌ ئێستادا وه‌ك " هونه‌رمه‌ند ، رۆژنامه‌نووس و فۆتۆگرافه‌ر له‌م وڵاته‌دا كار ده‌كات .

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.