Erbil 5°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 07:13

حکومه‌تی ترامپ داوا له‌ 400 هه‌زار په‌نابه‌ری وڵاتانی جۆراوجۆر ده‌کات ئه‌مریکا جێبێڵن

له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌ بۆیان دیاریكراوه‌
حكومه‌تی ترامپ داوا له‌ 400 هه‌زار په‌نابه‌ری وڵاتانی جۆراوجۆر ده‌كات ئه‌مریكا جێبێڵن
کوردستان TV
100%

حكومه‌تی ئه‌مریكا داوای له‌ 400 هه‌زار په‌نابه‌ری كاتیی كردووه‌ تا له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌ بۆیان دیاریكراوه‌ خاكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جێبێڵن.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ نزیكه‌ی سێ ده‌یه‌ ده‌بێت كه‌ ئه‌مریكا ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی له‌ كۆچبه‌رانی وڵاتانی ده‌سته‌ویه‌خه‌ له‌گه‌ڵ جه‌نگ یان وڵاتانی تووشبوو به‌ كاره‌ساتی سرووشتیی، وه‌ك په‌نابه‌ری كاتیی وه‌رگرتووه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌یان له‌ بارودۆخی خراپدا بوون. ئه‌وه‌ش به‌ مه‌رجێك تا ئه‌وكاته‌ی كه‌ وڵاته‌كه‌یان له‌و بارودۆخه‌ خراپه‌دایه‌ و دوای باشبوونی ره‌وشی وڵاته‌كه‌یان ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه‌.

هه‌ر 18 مانگ جارێكیش وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشتمانیی ناوخۆی ئه‌مریكا بارودۆخی وڵاتی ئه‌و كۆچبه‌ره‌ كاتییانه‌ تاتوێ ده‌كات تا بزانێ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ بۆ وڵاتی خۆیان هاتووه‌ یان نا.

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو وه‌زیری ئاسایشی نیشتمانیی ناوخۆی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ماوه‌ی مانه‌وه‌ی بۆ 500 په‌نابه‌ری سۆماڵیی له‌ ئه‌مریكا درێژ كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام زیاتر له‌ 400 هه‌زار هاوڵاتیی ئێلسالڤادۆر و هایتی و نیكاراگوا و سودان و نیپاڵ  بارودۆخی وڵاته‌كانیان باشتر بووه‌ و له‌ ئێستادا گه‌ڕانه‌وه‌یان ئاساییه‌ و ده‌بێ به‌لایه‌نی زۆر له‌ ماوه‌ی 2 ساڵ و 6 مانگی دیكه‌دا ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جێبێڵن.

له‌ سه‌رده‌می كابینه‌ی باراك ئۆباماش به‌ په‌نابه‌رانی كاتیی گینا و لیبریا و سیێڕالیۆن راگه‌یاندرابوو كه‌ بارودۆخی وڵاته‌كه‌یان له‌باره‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه‌.

له‌ ئێستاشدا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌بێ خاكی ئه‌مریكا جێبێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاتی خۆیان بریتین له‌: 262500 هاوڵاتیی ئێلسالڤادۆر، 59000 هه‌زار هاوڵاتیی هایتی،86000 هاوڵاتیی هیندۆڕاس، 148000 هاوڵاتیی نیپاڵ، 5300 هاوڵاتیی نیكاراگوا و نزیكه‌ی 1040 هاوڵاتیی سودان.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.