Erbil 13°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 17:08

وته‌بێژێکی گروپی حه‌ماس: له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل له‌سه‌ر ئاگربه‌ست رێککه‌وتووین

هه‌ڵبه‌ت به‌رپرسانی ئیسڕائیل تا ئێستا له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ڵوێستیان نه‌بووه‌
وته‌بێژێكی گروپی حه‌ماس
کوردستان TV
100%

وته‌بێژێكی گروپی حه‌ماس سه‌ر له‌ به‌یانیی ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند كه‌ له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ست له‌ نێوان خۆیان به‌رقه‌رار بكه‌ن.

فه‌وزی به‌رهوم وته‌بێژی گروپی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینیی له‌مباره‌یه‌وه‌ وتی: به‌ هه‌وڵه‌كانی به‌رپرسه‌ میسرییه‌كان و رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، هه‌ردووك لایه‌ن گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی ماوه‌یه‌كی ئاگربه‌ست و ئارامیی.

هه‌ڵبه‌ت به‌رپرسانی ئیسڕائیل تا ئێستا له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ڵوێستیان نه‌بووه‌، به‌ڵام وته‌بێژی سوپای ئیسڕائیل وتی له‌ سه‌ره‌تای كاتژمێره‌كانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌وه‌ هیچ كرده‌ و ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ ئه‌نجام نه‌دراوه‌.

جێگه‌ی باسه‌ كه‌ رۆژی هه‌ینی دوای كوژرانی سه‌ربازێكی ئیسڕائیلیی به‌ده‌ستی قه‌نناس به‌ده‌ستێكی فه‌ڵه‌ستینیی، سوپای ئه‌م وڵاته‌ هێرشی چڕی ئاسمانیی بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌ستپێكربوو.

وته‌بێژی سوپای ئیسڕائیل رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هاویشتنی هاوه‌ن له‌ غه‌ززه‌وه‌ بۆناو خاكی ئیسڕائیل له‌ ئێواره‌ی هه‌ینیدا قه‌یرانه‌كه‌ی ئاڵۆزتر كرد و له‌وساوه‌ سوپای وڵاته‌كه‌ی هێرشه‌كانی بۆسه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی غه‌ززه‌ به‌هێزتر كرد.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.