Erbil 7°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 10:55

هاوسه‌ری ئه‌بو عومه‌ری شیشانی له‌ ئیستانبۆڵ ده‌ستگیرکرا

ئه‌و ئافره‌ته‌ له‌گه‌ڵ شیشانی دوو كوڕیان هه‌یه‌
هاوسه‌ری ئه‌بو عومه‌ری شیشانی له‌ ئیستانبۆڵ ده‌ستگیركرا
کوردستان TV
100%

پۆلیسی توركیا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هاوسه‌ری ئه‌بو عومه‌ر شیشانی وه‌زیری جه‌نگی داعش رۆژی 4ـی ئه‌م مانگه‌ له‌ ئیستانبۆڵ ده‌ستگیركراوه‌.

شیشانی كه‌ ساڵی 2016 به‌ده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌ موسڵ كوژرا، وه‌زیری جه‌نگی داعش بوو، جیا له‌وه‌ش به‌ كه‌سی ده‌سته‌ راستی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی به‌هه‌ژمار ده‌كرا.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی پۆلیسی توركیا، هاوسه‌ری ئه‌بو عومه‌ر شیشانی له‌ناو ئه‌و پێنج كه‌سه‌ بووه‌ كه‌ رۆژی 4ـی ئه‌م مانگه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامێتیی داعش و له‌كاتی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیدا له‌ ئیستانبۆڵ ده‌ستگیركراوه‌.

پۆلیسی توركیا ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌ره‌تا پێناسه‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ به‌ هۆی ساخته‌بوونی پاسه‌پۆرته‌كه‌ی ئاشكرا نه‌ببوو، به‌ڵام دوای چه‌ندین رۆژ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و هاوسه‌ری ئه‌بو عومه‌ر شیشانی وه‌زیری جه‌نگی پێشووی داعش بووه‌.

هه‌روه‌ها پۆلیس ئه‌وه‌شی بۆ ئاشكرا بووه‌ كه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ له‌گه‌ڵ شیشانی دوو كوڕیان هه‌یه‌ به‌ڵام شوێنی ئه‌و كوڕانه‌ دیار نییه‌.

ئه‌بو عومه‌ر شیشانی ساڵی 1986 له‌ وڵاتی جۆرجیا له‌دایك بووه‌ و ساڵی 2006 رۆیشتووه‌ته‌ ناو سوپای جۆرجیا و ساڵی 2008 له‌ پێكدادانی نێوان سوپاكانی رووسیا و جۆرجیادا بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له‌ به‌ره‌ی سوپای جۆرجیا له‌ دژی رووسیا ماوه‌ته‌وه‌ و ساڵی 2010 به‌ تۆمه‌تی شاردنه‌وه‌ی نایاسایی چه‌ك له‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌ستگیركرا و ماوه‌ی ساڵێك زیندانیكرا. هه‌روه‌ها ساڵی 2012 له‌ رێگه‌ی توركیاوه‌ گه‌یشته‌ سووریا و رۆیشته‌ پاڵ چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كان. له‌ ئاكامیشدا مانگی یۆلیۆی 2016 له‌ ئۆپراسیۆنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌ شاری موسڵ كوژرا.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.