دوێنێ پێنجشه‌ممه 19ى ته‌مموزى 2018 سارا سانده‌رس وته‌بێژى كۆشكى سپى، له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا داواى له چۆن بۆڵتۆن راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى كردووه بانگهێشتى ڤلادمیر پۆتین سه‌رۆكى رووسیا بكات سه‌ردانى كۆشكى سپى بكات له وه‌رزى پایزى ئه‌مساڵ .
هاوكات ئه‌م بانگهێشته‌ى سه‌رۆكایه‌تى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا چه‌ند كاتژمێریك له دواى تویتێكى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا دێت كه بڵاوى كردبووه و باسى له‌وه كردووه ئه‌و چاوه‌ڕوانى " كۆبوونه‌وه‌ى دووهه‌م " ده‌كات له نێوانیان ئه‌نجام بدرێَت .
هه‌روه‌ها ستایشى كۆبوونه‌وه لووتكه‌كه‌ى نێوانیانى كرد كه له ڕۆژى دووشه‌ممه 16ى ته‌مووزى 2018، له هیلسنگى پایته‌ختى فینله‌ندا به‌رێوه‌چوو له نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكى رووسیا و ئه‌مریكا.
جێی ئاماژه‌یه تره‌مپ و پۆتین له كۆبوونه‌وه لووتكه‌كه‌دا باسیان له چه‌ند پرس و كێشه كرد له‌وانه‌ش تێرۆر و ئاسایشى ئیسرائیل و چه‌كى ئه‌تۆمى و زیادبوونى و هه‌روه‌ها كۆریاى باكوور.
ئاماده‌كردن وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.