Erbil 15°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 14:04

یادی 100 ساڵه‌ی له‌ دایکبوونی نێلسۆن ماندێلا

27 ساڵ له‌ زیندان
کوردستان TV
100%

 یادی 100 ساڵه‌ی له‌ دایكبوونی رابه‌ری ئه‌فسانه‌یی كۆماری باشووری ئه‌فریقا، نێلسۆن ماندێلا ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ "رابه‌ری ئازادی و رێككه‌وتن" ناسراوه‌.

یادی 100 ساڵه‌ی له‌ دایكبوونی رابه‌ری ئه‌فسانه‌یی كۆماری باشووری ئه‌فریقا، نێلسۆن ماندێلا ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ "رابه‌ری ئازادی و رێككه‌وتن" ناسراوه‌.

ماندێلا له‌ 18ی ته‌مووزی 1918 له‌ ناوچه‌ی مڤه‌زای ویلایه‌تی كه‌یپی باشوور له‌ بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆك هۆزێك له‌ دایكبووه‌ و هه‌موو ژیانی خۆی له‌ پێناو نه‌هێشتی جیاكاری و ره‌گه‌زپه‌رستی و شادبوونی هه‌موو كه‌س به‌ مافه‌كانی به‌ یه‌كسانی و بۆ خه‌بات له‌ دژی رژێمی ئاپارتید ته‌رخانكرد كه‌ خه‌ڵكی سپیپێستی وه‌ك ره‌گه‌زی سه‌روو ده‌بینی.

ماندێلا كه‌ ناوی نرابوو رۆلهلاهلا دالیبهینگا وه‌ك نه‌ریتی ئه‌و كاته‌ كه‌ ده‌چێته‌ قوتابخانه‌ یه‌كه‌م رۆژ له‌ لایه‌ن مامۆستاكه‌یه‌وه‌ ناوی ده‌ندرێت نێلسۆن.

ماندێلا له‌گه‌ڵ ئۆلیڤه‌ر تامبۆی هاوڕێی له‌ڕێگای هه‌ڵمه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ له‌ هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو دژی ره‌گه‌زپه‌رستی وه‌ستانه‌وه‌ و له‌م رێگایه‌وه‌ ناوی ماندێلا له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌نگی دایه‌وه‌ و بوو به‌ هێمای خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی ئه‌فریقییه‌كان.

دوای 27 ساڵ له‌ زیندانیكردن به‌ هۆی زیادبوونی گوشاره‌كان، ماندێلا له‌ 11ی شوباتی 1990 ئازاد كرا.

دوای ئه‌وه‌ی ماندێلا به‌شداری یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی دیموكراتیانه‌ی كرد له‌ كۆماری باشووری ئه‌فریقا له‌ ساڵی 1994 وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكی ره‌شپێست هه‌ڵبژێردرا.

ماندێلا له‌ هه‌ڵبژاردنێكدا به‌شداریكرد كه‌ هه‌موو چین و توێژه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌شدارییان تیادا كرد و به‌ نزای كریستیان، موسڵمان، جووله‌كه‌ و هیندووه‌كان ده‌ستبه‌كار بوو.

ماندێلا دوا سه‌رۆكوه‌زیرانی رژێمی ره‌گه‌زپه‌رستی، فرێده‌ریك ولیام دی كلێرك-ی كرده‌ جێگری سه‌رۆك و جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ كۆتایی به‌ رق و كینه‌ دێت و ئاشته‌وایی باڵ ده‌كێشێت به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا.

به‌ هۆی خه‌باتی ماندێلا و دی كلێرك له‌ پێناو ئاشتی و یه‌كسانیدا له‌ ساڵی 1993 خه‌ڵاتی نۆبڵیان بۆ ئاشتی پێدرا.

دوای پێنج ساڵ له‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانی ماندێلا جارێكی دیكه‌ خۆی به‌ربژێر نه‌كرده‌وه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌و پۆسته‌ی بۆ تابۆ مبێكی هاوخه‌باتی به‌جێهێشت.

دواتر ماندێلا ژیانی خۆی له‌ پێناو پڕۆژه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ته‌رخانكرد و ده‌ستیكرد به‌ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئایدز كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ژارییه‌ له‌ وڵاته‌كه‌یدا و به‌ هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه‌ كوڕێكی گیانی له‌ده‌ست دا و له‌ڕێگای وه‌قفه‌كه‌یه‌وه‌ به‌رده‌وام بوو له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ره‌وپێشتربردنی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌.

ماندێلا سێ جار هاوسه‌رگیری كردبوو و شه‌ش منداڵی هه‌یه‌. دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 2011  ره‌وشی ته‌ندروستی تێكده‌چێت له‌ پێنجی كانوونی یه‌كه‌می 2013 به‌یه‌كجاری چاوه‌كانی لێك ده‌نێت و كۆچی دوایی ده‌كات.

 

سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.