Erbil 15°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 17:03

ده‌رباره‌ی شاری ره‌قه‌ رۆمانێک بڵاوکرایه‌وه‌

باس له‌ گێرانه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری شاری ره‌قه‌ و ناوچه‌كه‌ ده‌كات
کوردستان TV
100%

رۆمانی " هاوینێك له‌گه‌ل دۆژمن " كه‌ باس له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی ده‌كات له‌ شاری ره‌قه‌ی سووریا ، وه‌ك دوایین به‌رهه‌می له‌ لایه‌ن نوسه‌ری سووری " شه‌هلا عجیلی " بڵاوكرایه‌وه‌ .

ئه‌م رۆمانه‌ باس له‌ گێرانه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری شاری ره‌قه‌ و ناوچه‌كه‌ ده‌كات ، ئه‌مه‌ش به‌ شێوازێكی هونه‌ری له‌ لایه‌ن بیره‌وه‌ری 3 كاراكته‌ری ژن ده‌بێت كه‌ له‌م رۆمانه‌دا رۆڵی سه‌ره‌كیان ده‌بێت .

عجیلی جگه‌ له‌م رۆمانه‌ ژماره‌یك رۆمانی دیكه‌ی وه‌ك " قه‌ره‌وێله‌كه‌ی كچی پاشا ، ئاسمان له‌ ماڵمانه‌وه‌ نزیكه‌ و مافووری عه‌جه‌م " ی نووسیوه‌ و چه‌ند خه‌لاتیشی وه‌رگرتووه‌ ، وه‌كو  " خه‌ڵاتی زانكۆی ئه‌مریكی له‌ كوێت " ، هه‌روه‌ها له‌ بواری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدا ژماره‌یه‌ك كتێبی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ ، بۆ نموونه‌ " رۆمانی سووری ، تایبه‌تمه‌ندی كه‌لتووری له‌ رۆمانی عه‌ره‌بی ، ئاوێنه‌ی نامۆیی كۆمه‌لێم وتاری ره‌خنه‌ی و ئه‌زموون و چه‌مكه‌ ره‌خنه‌ییه‌كان " .
 
شه‌هلا عجیلی نووسه‌رێكی ناسراوی سووریایه‌ ، له‌ ساڵی 1976 له‌ شاری ره‌قه‌ له‌ سووریا له‌ دایبك بووه‌ ، له‌ ئێستادا له‌ ولاتی ئوردن ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و بروانامه‌ی دكتۆرای له‌ بواری كولتوور هه‌یه‌ .

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.