خانمه ره‌شپێستی به‌ریتانی " دی ئان كهنتیش " وه‌ك شاجوانی یه‌كه‌می ئه‌م وڵاته ده‌ستنیشانكراو بریاره كۆتایی ئه‌مساڵ وه‌ك نوێنه‌ری به‌ریتانیا به‌شداری له كێبركێی شاجوانی جیهاندا بكات .
دوێنی چوار شه‌ممه 18/7/2018 ئاژانسی هه‌واڵی " بی بی سی " ئاشكرایكرد ، بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی به‌ریتانیا خانمه ره‌شپێستێكی به‌ریتانی به ناوی " دی ئان كهنتیش " توانی له 66 همین كێبركێی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی وڵاتی به‌ریتانیا به‌سه‌ر گشت ركابه‌ره‌كانی سه‌ركه‌وێت و پله‌ی یه‌كه‌م به ده‌ستبهێنێت .
له وڵاتی به‌ریتانیا 66 ساڵه به‌رده‌وام و به بێ برانه‌وه كێبركێ بۆ هه‌ڵبژاردنی شاجوانی به‌ریتانیا به‌رێوه‌ده‌چێت ، به‌ڵام به درێژایی ئه‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌وه جاری یه‌كه‌مه خانمێكی ره‌شپێست بتوانێت پله‌ی یه‌كه‌م له كێبركێكان به‌ده‌ست بهێنێت .
جێی باسه ، دی ئان ته‌مه‌نی 25 ساڵه‌و له وڵاتی ئانگۆلا له دایك بووه ، ئانگۆلا یه‌كێكه له دوورگه‌كانی كاراییبه كه له ژێر حوكمرانی به‌ریتانیا دایه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.