كورته فیلمی " ئه‌یلان " كه له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد جبرائیل ئه‌بوبه‌كره ، سه‌ركه‌تنێكی دیكه‌ی گه‌وره به ده‌ست ده‌هێنێت و له فێستیڤالێكی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئه‌مریكا ، خه‌ڵاتی سێیه‌م باشترین فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی پێبه‌خشرا .
جبرائیل ئاشكرایده‌كات ، له فێستیڤاڵی ئه‌ندی بیست فیلمزی ئه‌مه‌ریكا ، توانیویه‌تی خه‌ڵاتی سێیه‌مین باشترین كورته فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی فێستیڤاڵه‌كه به‌ده‌ستبهێنێت و خه‌ڵاته‌كه‌ش هی هه‌ر یه‌ك له مانگه‌كانی نیسان ، ئایار و حوزه‌یرانی ساڵی 2018 بوو .
چیرۆكی ئه‌م فیلمه باس ئه‌یلان كوردی ده‌كات كاتێك له سووریا شهر ده‌ست پێده‌كات رێگای تاراوگه له‌گه‌ل خێزانه‌كه‌ی ده‌گرێته به‌ر و به‌رو توركیا به‌رێده‌كه‌وێت ، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ن به كه‌ناره‌كانی ئارامی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ده‌یكاته قوربانی .
ئه‌م فیلمه له لایه‌ن جبرائیل ئه‌بوبه‌كر كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه و "ئومێد رۆژ " كاری میوزیكی بۆ فیلمه‌كه ئه‌نجامداوه و " ئالان رۆژبه‌یانی" ش كاری گرافیك و دیزاینی فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێكردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.