(عه‌بدولڵا ماچانگ چینگ) كه پێش نوێژ‌و ووتارخوێنی گه‌وره‌ترین مزگه‌وتی چین بوو كۆچی دوایی كرد.
پێشه‌وای موسڵمانه‌كانی وڵاتی چین به‌هۆی به‌ته‌مه‌نییه‌وه كۆچی دوایی كرد، سه‌دان هه‌زار كه‌سیش بۆ به‌خاك سپاردنی به‌شداربوون.
(عه‌بدولڵا ماچانگ چینگ) پێشه‌وای موسڵمانه‌كانی چین و وتاربێژ‌و پێش نوێژی مزگه‌وتی (ده‌نگ گوان) له‌شاری (شی نیگ) له باكووری چین له‌ته‌مه‌نی (82) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
بۆ مه‌راسیمی به‌خاك سپاردنه‌كه‌ی (300) هه‌زار كه‌س به‌شداربوون، كه زۆرینه‌ی موسڵمانه‌كانی ناوچه‌كه به‌شداربوون.
عه‌بدولڵا له ساڵی (1936) له‌دایك بووه، باوكی یه‌كێك بووه له كه‌سایه‌تییه‌كانی چین، هاوكات سه‌رۆكی قوتابخانه‌ی عه‌ره‌بی ئیسلامی بووه له چین، به رۆژ وه‌ستای چاككردنه‌وه‌ی كاتژمێر بووه، له شه‌ویش سه‌رقاڵی وتنه‌وه‌ی زانسته ئیسلامییه‌كان بووه، به‌ئاشكراو به‌نهێنی.
ناوبراو له ساڵی (2001) سه‌ردانی حه‌جی ماڵی خوای كردووه، دوای ئه‌وه بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه وڵاتی چینی هه‌ژاندو زیانێكی زۆری پێگه‌یاند، بۆیه ناوبراو داوای هاریكاری و هاوكاری له موسڵمانه‌كان كرد، به‌شێوه‌یه‌ك زیاتر له یه‌ك ملیۆن دۆلاری كۆكرده‌وه، ئه‌وه‌ش بووه مایه‌ی ده‌ركردنی ناوبانگی ئه‌و كه‌سه.
شایانی باسه له كاتی به‌خاك سپاردنه‌كه‌ی (300 )هه‌زار موسلمان به‌شداربوون.
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.