Erbil 5°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 23:56

له‌ قوتابخانه‌دا وانه‌ی دڵخۆشی ده‌گوترێته‌وه‌

پێویستی به‌ تاقیكردنه‌وه‌ یاخود ئه‌ركی ماڵه‌وه‌ نابێت
کوردستان TV
100%

له‌ دووه‌م گه‌وره‌ شاری هیندستان نێو دێلهی له‌ زیاد له‌ قوتابخانه‌دا وانه‌ی دڵخۆشی ده‌گوترێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی "CNN"، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هیندستان مانیش سیسۆدا رایگه‌یاند كه‌ له‌ پرۆژه‌یه‌كدا له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا له‌ زیاد له‌ هه‌زار قوتابخانه‌ ده‌ستیان به‌ گوتنه‌وه‌ی وانه‌ی دڵخۆشی كردووه‌.

له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ قوتابیانی پۆلی دوو تا هه‌شتی بنه‌ڕه‌تی به‌ شێوه‌ی سێ گرووپ وانه‌كان وه‌رده‌گرن.

له‌و وانه‌یه‌ هه‌واڵ ده‌درێت بۆ له‌ رێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی چیرۆك و چالاكی دیكه‌ دڵی ئه‌و قوتابیانه‌ خۆشبكرێت.

وانه‌ی دڵخۆشی پێویستی به‌ تاقیكردنه‌وه‌ یاخود ئه‌ركی ماڵه‌وه‌ نابێت.

به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، له‌ هیندستان له‌ نێوان ته‌مه‌نی ١٣ بۆ ١٥ ساڵیدا له‌ هه‌ر چوار هه‌رزه‌كار یه‌كێكیان به‌ده‌ست خه‌مۆكییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت.

 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.