Erbil 8°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 06:22

ساڵی پار له‌ چین 17.5ملیۆن که‌س زیادی کردووه‌

له‌ هه‌ر 100 هه‌زار دایكێك 19.6 دایك له‌ كاتی دووگیانیدا گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌
کوردستان TV
100%

 
ئاژانسی شینخوای له‌ وڵاتی چین ئاشكرایكردووه‌ ، به‌ گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌م وڵاته‌ ئه‌نجامدراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ ته‌نیا ساڵی رابردوو رێژه‌ی دانیشتوان له‌ وڵاتی چین 17.5 ملیۆن كه‌ی زیادی كردووه‌ .

ده‌زگای ئاماری نیشتمانی له‌ وڵاتی چین رایگه‌یاندووه‌ ، ته‌نیا له‌ ساڵی 2017 له‌ سه‌رتاسه‌ری ئه‌م وڵاته‌دا 17.5 ملیۆن كه‌س له‌ نه‌خۆشخانه‌كان له‌ دایك بوونه‌ كه‌ نیوه‌ی زیاتری ئه‌م ژماره‌یه‌ منداڵی یه‌كه‌م نین ، به‌لكو منداڵی دووهه‌مینن كه‌ له‌ دایك بوونه‌ ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان له‌ دایك بوونه‌ ، كه‌ نازانرێت ژماره‌یان چه‌نده‌ .

له‌ هه‌مان ئاماردا ده‌ركه‌وتووه‌ ، ژماره‌ی ئه‌م دایكانه‌ی له‌ كاتی دووگیانیدا گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ ، له‌ هه‌ر 100 هه‌زار دایكێك 19.6 دایكه‌ .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.