خانمه ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری كورد " كاردینا هێمن " كاری ده‌رهێنان و نوسین بۆ كورته فیلمێك له ژێر ناوی " بۆنی خوێن " ده‌كات .
كاردینا ئاشكرایده‌كات ، له ئێستادا سه‌ر قاڵی نووسین و ئاماده‌كردنی كورته فیلمێكه به ناوی " بۆنی خوێن " ، وتیشی، یوسف حوسێن كاری ئاماده‌كردنی بۆ فیلمه‌كه كردووه و ئێستا هه‌موو كاره‌كانی ته‌واو بووه و ئاماده‌یه بۆ به‌شداریكردن له فێستیڤاڵه كانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی كوردستان .
جێی باسه ، پێشتریش ئه‌م هونه‌رمه‌نده كاری ده‌رهێنانی بۆ كورته فیلمێكی دیكه له ژێر ناوی " حه‌یات " كردبوو كه ساڵی رابردوو بڵاویكردووه‌ته‌وه و له ژماره‌یه‌ك له فێستیڤاڵه‌كان به‌شداری كرد و چه‌ند خه‌ڵاتێكی جیاوازیش وه‌رگرت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.