Erbil 9°C شەممە 21 کانونی یەکەم 19:13

که‌ پژمه‌ هات پێویسته‌ نه‌یگه‌رێنینه‌وه‌

جه‌سته‌ هه‌ول ده‌دات له‌ رێگه‌ی پژمه‌وه‌ خۆی رزگار بكات له‌م جۆره‌ میكرۆبانه‌
کوردستان TV
100%

 


توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی تازه‌ ده‌ریده‌خات ، گه‌رانه‌وه‌ی پژمه‌ و كپكردنی زیانی ته‌ندرستی و مه‌تریسداری هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت بۆ  لوت وگه‌روو .

له‌ هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری " ده‌یلی مه‌یلی " به‌ریتانی هاتووه‌ ، كاتێك زینده‌وه‌رێكی بچووكی وه‌ك میكرۆب له‌ رێگه‌ی لوت و ده‌مه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌دات بچێته‌ نێو له‌شمانه‌وه‌ ، ئه‌وا جه‌سته‌ هه‌ول ده‌دات له‌ رێگه‌ی پژمه‌وه‌ خۆی رزگار بكات له‌م جۆره‌ میكرۆبانه‌ ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌ستان ده‌خاته‌ سه‌ر سییه‌كان و قه‌باره‌ی لوت و خێراییه‌كه‌شی له‌ هه‌وادا ده‌گاته‌ 100 بۆ 500 میل له‌ یه‌ك كاتژمێردا .

هه‌ر كاتێك پژمه‌ دێت و ده‌یگه‌رێنینه‌وه‌ ، ئه‌وا په‌ستان دروست ده‌كات و ئه‌و په‌ستانه‌ش زیان به‌ لوت  ده‌گه‌یه‌نێت ، هه‌روه‌ها داخستنی ده‌میش گۆران له‌ رێره‌وی هه‌وادا دروست ده‌كات , چونكه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ و له‌ ناوه‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا زیانی چاوه‌روان نه‌كراوی  وه‌كو  " پچرانی خوێنبه‌ره‌كان ، برینداربوونی گوێی ناوه‌راست و نه‌مانی بیستن ، سه‌ر ئێشه‌ و لاوازبوونی خوێنبه‌ره‌كانی مێشك و به‌رزبونه‌وه‌ی خێرایی په‌ستانی خوێن  " ده‌بێت .

له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ پێویسته‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ولی گه‌رانه‌وه‌ی پژمه‌ نه‌ده‌ین ، چونكه‌ یاریده‌ده‌ره‌ بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و زینده‌وه‌ره‌ زیان به‌خشانه‌ كه‌ هه‌وڵده‌دات بچێته‌ سییه‌كانه‌وه‌ .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.