هه‌موو هێزه سروشتیه‌كان له گه‌ردوون كاری خۆیان ده‌كه‌ن و گوێ به ئێمه ناده‌ن، توانا و كاریگه‌ریه‌كانی ئێمه‌ی مرۆڤ له ئێستادا به‌سه‌ر ئه‌و هێزه سروشتیانه زۆر سنورداره.
له نزیك كه‌ناره‌كانی ویلایه‌تی واشنتۆن كه ده‌كه‌وێته باكووری ڕۆژئاوای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دورگه‌یه‌كی بچووك هه‌یه به‌ناوی "ڤاشان"، به‌شی زۆری دوورگه‌كه له دارستانێكی چڕ پێكدێت و دانیشتوانێكی كه‌میشی هه‌یه.
ئه‌م دوورگه بچوكه "به پایسكله‌كه‌ی ناو دره‌خته‌كه" ناوی ده‌ركردوه، له‌ناو ناوه‌ڕاستی قه‌دی یه‌كێك له دره‌خته گه‌وره‌كانی دورگه‌كه پایسكلێكی كۆنی ژه‌نگاوی هه‌یه، ساڵی هه‌زاره‌ها كه‌س ده‌چن بۆ ئه‌و دوورگه‌یه بۆ بینینی ئه‌و دره‌خته.
چیڕۆكی ئه‌م پایسكله ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ منداڵی "دۆن پۆز"، به وردی بۆ‌ساڵی 1954 كاتێك دۆن ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵ بوو، ئێستا ئه‌و ته‌مه‌نی پتر له حه‌فتا ساڵه، له‌و ساڵه دۆن ماڵه‌كه‌یان سوتا كه نزیكه‌ی په‌نجا مه‌تر له‌و داره دوور بوو، له ڕووداوه‌كه باوكی دۆن گیانی له‌ده‌ست دا، دراوسێكانیان دوای ڕووداوه‌كه كه‌ل و په‌لێكی زۆریان به‌خشی به‌و خێزانه، له‌نێو كه‌ل و په‌له‌كان ئه‌م پایسكله بوو بۆ دۆن ی منداڵ.
دۆن به‌ر له چه‌ند ساڵێك له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس له شاری سیاتلی ویلایه‌تی واشنتۆن گێڕایه‌وه و گووتی: هه‌ر له سه‌ره‌تاوه حه‌زم له‌پایسكله‌كه نه‌بوو، جار جار لێم ده‌خوڕی و هه‌ندێك جار بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌و داره قایمم ده‌كرد، ئه‌و ده‌ڵێت دوای چه‌ند مانگێك له ڕووداوی سوتانی ماڵه‌كه‌مان دایكم بڕیاری دا بار بكه‌ین له‌و دورگه‌یه و بچینه شارێكی تری ویلایه‌تی واشنتۆن، دۆن له چاوپێكه‌وتنه‌كه له‌لای پایسكله‌كه‌ی و داره‌كه گووتی ئه‌و كاته‌ی كه پایسكله‌كه‌مان جێهێشت به زنجیرێكی بچوك به‌م داره‌وه قایم كرابوو له‌سه‌ر زه‌وی.
هه‌روه‌ها "دۆن پۆز" كاتێك ده‌ستی له تایه‌كانی پایسكله‌كه‌ی ناو قه‌دی دره‌خته‌كه ده‌دا دوای چه‌ند ئاخ هه‌ڵكێشانێك بۆ كاتی منداڵی گووتی: چیتر خۆم به خاوه‌نی ئه‌م پایسكله نازانم، پایسكله‌كه‌م ئێستا ئه‌م دره‌خته گه‌وره خاوه‌نیه‌تی...!!
سه‌رچاوه / رانیه
كوردستان تیڤی /كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.