له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهكى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌كۆبوونه‌وه‌ى نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان و قایمقامی قەزای دوكان و بەشی پۆلیسی دوكان و به‌ڕێوه‌به‌ری گەشتوگوزاری قەزای دوكان له‌پێناو ڕوونه‌دانى حاڵه‌تى خنكان و پارێزراو بوونى گه‌شتیاران له‌كۆبونه‌وه‌كه ئه‌م بڕیاره درا
خاوەن كەپرەكانی سەر دەریاچەی دوكان زانیاری بده‌ن بە گەشتیاران له‌پێناو ئاگا لهخۆبوونیان و ڕوونه‌دانى هیچ حاڵه‌تێكى نه‌خوازراو ، تاگیانى هه‌موولایه‌ك پارێزراو بێت به‌تایبه‌ت لەكاتەكانی مەلەكردنی گەشتیاران لەدەریاچەی دوكان .
له‌به‌شێكی دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه ڕێنمایی درا به خاوەن كەپرەكان بەمەبه‌ستی زیاتر پاراستنی ئەمنییەتی سنوری قەزای دوكان ئەویش بە هەڵواستنی تابلۆی زانیاری و هاوكاریكردنی گەشتیاران لەكاتی سەردانیكردنیان بۆسنوری قەزای دوكان .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.