Erbil 9°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 20:43

دوایین ئاماری کوژران و برینداربوونی خۆپیشاندانه‌کانی عێراق راگه‌یه‌نرا

له‌ سێ پارێزگای باشووری عێراق
کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ میانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌ به‌رامبه‌ر نه‌بوونی ئاو، كاره‌با و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی كار له‌ سێ پارێزگای باشووری عێراق له‌ میانی هه‌فته‌یه‌كدا، پێنج خۆپیشانده‌ر كوژران و ١٩٠ ی دیكه‌ برینداربوون.

فازڵ غه‌ڕاوی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عێراق، رایگه‌یاند: له‌ میانی ھه‌فته‌یه‌ك له‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌ به‌رامبه‌ر نه‌بوونی ئاو، كاره‌با و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی كار له‌ سێ پارێزگای باشووری وڵات، پێنج خۆپیشانده‌ر كوژراون، ھه‌روه‌ھا ١٩٠ خۆپیشانده‌ر و ١٢٨ كارمه‌ندی ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان بریندار بوون.

فازڵ غه‌ڕاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ، كوژرانی سێ خۆپیشانده‌ر و برینداربوونی ١١٠ كارمه‌ندی ئه‌منی و ٤٠ خۆپیشانده‌ری له‌ پارێزگای موسه‌ننا تۆمار كردووه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ باسی له‌وه‌شكرد كه‌ ھه‌ر به‌ پێی ئه‌وه‌ی لای كۆمسیۆنه‌كه‌یان تۆماركراوه‌ له‌ پارێزگای بابل، ١٨ كارمه‌ندی ئه‌منی له‌گه‌ڵ شه‌ش خۆپیشانده‌ر بریندار بوون، ١٧ خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركراون، ھه‌روه‌ھا له‌ پارێزگای نه‌جه‌ف، دوو خۆپیشانده‌ر كوژراون و ١٥ی دیكه‌ بریندار بوون.

راشیگه‌یاند : له‌ ئێستادا، كۆمیسیۆنه‌كه‌یان كار ده‌كات بۆ ئاماده‌كردنی ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كان له‌ پارێزگاكانی، به‌سره‌، میسان، زی قار و كه‌ربه‌لا.

 

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.