ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ناوازه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن ، دیكتاتۆره‌كانی پێشووی عێراق له یه‌كێك له پێشانگاكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نمایش كرا.
ئۆتۆمبێله‌كه جۆری بنتلییه و له‌ساڵی 1958 به‌رهه‌م هاتووه، بۆ یه‌كه‌مین جاریش له فیلمی مه‌لیك غازی له ساڵی نه‌وه‌ده‌كان نمایش كراوه، ئه‌و كاته ئه‌و ئۆتۆمبێله بۆته جێگای بایه‌خی سه‌دام و داوای له خاوه‌نه‌كه‌ی كردووه، كه پێی بفرۆشێ ، به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی ره‌تیكردۆته‌وه كه بیفرۆشی، بۆیه سه‌دام ده‌ستی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌دا گرتووه و له‌یه‌كێك له ژێر زه‌مینه‌كانی كۆشی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری حه‌شاری داوه، دوای جه‌نگی ئازادی عێراقیش له ساڵی 2003 ئۆتۆمبێله‌كه دۆزراوه‌ته‌وه.
دواتر هاووڵاتییه‌كی ئه‌مریكی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی له خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌كه‌ی خۆی كڕیوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی ئۆتۆمبێله‌كه نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه گه‌رێندراوه‌ته‌وه سه‌ر ساڵی به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌ی.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.