به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ڕێگای ناحیه‌ی شۆڕش - سه‌نگاو، ژنێك گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌ئه‌نجامی پێكدادانی هه‌ردوو ئۆتومبێل سه‌رنشینێكی ئۆتۆمبێلی دووه‌م گیانی له‌ده‌ستدا كه ناوی (ش، ع، م)و له‌دایكبووی ساڵی 1955و پیشه‌ی ژنی ماڵه‌وه‌یه و دانیشتووی قه‌زای كفریه.
پۆلیس ده‌شڵێت: دوای رووداوه‌كه له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی شۆڕشه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ روداوه‌كه كرایه‌وه‌و شۆفێری یه‌كه‌م به‌پێی ماده‌ی 24ی ھاتوچۆ له‌ئێستادا به‌نده‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.