به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: له ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون به‌هۆی شێلانی ئۆتۆمبێله‌وه هاوڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا .
له ڕاگه‌ێنراوه‌كه‌دا هاتووه: له سایلۆی پیره‌مه‌گرون هاوڵاتی ( أ ، س ، ع ) له‌دایكبووی 1949، به‌هۆی شلانیه‌وه له لایه‌ن ئۆتۆمبێلێكی جۆری تراكتۆره‌وه كه سه‌رقاڵی گه‌نم داگرتن بووه گیانی ده‌ستدا .
ده‌شلێت: دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس ته‌رمی قوربانییه‌كه ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری له‌شاری سلێمانی كرا .
پۆلیس ڕاشیگه‌یاند: له‌ئێستاشدا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی پیره‌مه‌گرونه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و تۆمه‌تباری ڕوداوه‌كه‌ش به پێی مادده‌ی 24ی هاتووچۆ و به‌فه‌رمانی دادوه‌ر ڕاگیراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.