Erbil 7°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 22:46

تره‌مپ له‌سه‌ر خراپى په‌یوه‌ندییه‌کانى رووسیا و ئه‌مریکا واشنتۆنى تۆمه‌تبار کرد

ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ىه‌ى به‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى فه‌رمى نێوانیان داده‌نرێت
تره‌مپ له‌سه‌ر خراپى په‌یوه‌ندییه‌كانى رووسیا و ئه‌مریكا واشنتۆنى تۆمه‌تبار كرد
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا چه‌ند كاتژمێرێك پێش دانشتنى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى لووتكه‌ له‌گه‌ڵ ڤلادمیر پوتین سه‌رۆكى رووسیا، تره‌مپ له‌ باره‌ى خراپى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و رووسیا گله‌ى له‌ واشنتۆن كرد و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ خراپه‌ى نێوان واشنتۆن و مۆسكوى به‌ شێتیى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان ناوبرد، له‌ كاتێكدا حكومه‌تى رووسیا پێش بینى كرد كۆبوونه‌وه‌ییه‌كى قورس بێت. 

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ى ته‌مموزى 2018، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هاوتا رووسیه‌كه‌ى ڤلادمیر پوتین له‌ شارى هیڵسنگى پایته‌ختى وڵاتى فینله‌ندا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى لووتكه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

دۆناڵد تره‌مپ له‌ تویتێكدا نووسێتى كە په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ رووسیا هه‌رگیز خراپ نه‌بووه‌ سوپاسى چه‌ندین ساڵى شێتیى و گه‌مژه‌یى به‌ریوبه‌رایه‌تى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانین وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ڵیكۆڵینه‌وه‌ به‌ره‌و پیلان گێرانیكى گونجاو .

هه‌روه‌ها تره‌مپ دووباره‌ى كرده‌وه‌ كە به‌ بیروباوه‌ڕى ئه‌و باراك ئۆباما شكستى هێنابوو له‌ كاركردنى له‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردان و مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ مۆسكو.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌كاتى كۆبوونه‌وییه‌كى نانى به‌یانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى فینله‌ندا پێش كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ پوتین، له‌ وڵامدانه‌وه‌ى پرسیاریكدا كه‌ چى به‌ سه‌رۆكى رووسیا ده‌ڵێت تره‌مپ وتى: ئێمه‌ باش ده‌بین، سوپاستان ده‌كه‌م .

جێى ئاماژه‌یه‌ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ىه‌ى نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك تره‌مپ و پوتین به‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى فه‌رمى نێوانیان داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش به‌ چواره‌م كۆبوونه‌وه‌ داده‌نرێت له‌ مێژووى نێوان هه‌ردوو وڵاتى ئه‌مریكا و رووسیا كه‌ له‌ وڵاتى فینله‌ندا ئه‌نجامدرابێت.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.