ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراق كاتی ده‌ستپێكردنی یه‌كه‌م گه‌شتی حاجییانی عێراقی ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كیدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كه‌وتووه "حه‌سه‌ن كه‌نانی" گوته‌بێژی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره، ڕایگه‌یاند: به پێی بڕیاری ده‌سته‌كه‌یان بڕیاردراوه یه‌كه‌م گه‌شتی كاروانی حاجیانی عێراق له به‌رواری 23/7/2018 به‌ره‌و مه‌دینه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداوه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌حه‌مه‌د بن عه‌بدولعه‌زیز بێت.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا گوته‌بێژی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره ڕاشیگه‌یاند: رۆژانه چوار بۆ پێنج گه‌شت له عێراقه‌وه به‌ره‌و سعودییه ئه‌نجام ده‌درێت، له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی ( هه‌ولێر ، سلێمانی ، به‌سره ، به‌غدا ، نه‌جه‌ف) ئه‌مه‌ش جگه له‌و گه‌شتانه‌ی كه له ڕێگای وشكانییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.