Erbil 13°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 12:09

عەبادی: رووبەڕووی هەموو ئەو هێرشانە دەبینەوە کە دەکرێنە سەر دامودەزگاکان

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ باشووری عیراق خۆپیشاندانی توند به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێ
کوردستان TV
100%


سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رووبەڕووی هەموو ئەو هێرشانە دەبنەوە كە لە كاتی خۆپیشاندانەكانی پارێزگاكانی باشووری عێراق دەكرێنەسەر دامودەزگاكانی دەوڵەت.

حەیدەر عەبادی ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، رووبەڕووی هەر دەست درێژییەك دەبینەوە بۆ سەر دامودەزگاكانی دەوڵەت.

عەبادی هەروەها داوای لە هێزە ئەمنییەكان كرد لە بری گوللـە هۆكاری دیكە بەكاربهێنن بۆ بڵاوپێكردنی خۆپیشاندەران، ئەوەش دوای ئەوە دێت كە ئەمڕۆ زیاتر لە سێ خۆپیشاندەر لە بەسرە كوژران و زیاتر لە 30 خۆپیشاندەری دیكەش برینداربوون كە شەش كەسیان بە گولەی هێزە ئەمنییەكان برینداربوون.

حەیدەر عەبادی ئەوەشی خستەڕوو، لەلایەن هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەكانەوە زانیاری پێویستیان بەدەست گەیشتووە لەبارەی ئەو كەسانەی چوونەتە ناو ریزی خۆپیشاندەرانەوەو لەو رێگەیەوە زیان بە دامودەزگاكانی دەوڵەت دەگەیەنن.

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق خۆپیشاندانی توند به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێ و هاوڵاتیان داوای باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كان و دابینكردنی ئاو و كاره‌با و نه‌هێشتنی بێكاری و بنبڕ:ردنی گه‌نده‌ڵی له‌ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.